شێخ شامۆ: پێشبینی دەکرێت گرتووخانەی نهێنیی کوردانی ئێزدی لە تەلەعفەر هەبێت
شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەگەری ئەوە هەیە کە گرتووخانەی نهێنیی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر هەبێت، چونکە زۆربەی تاوانەکان لەدژی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر بووە، بۆیە لە ئاستی باڵا هەماهەنگیی سەربازی کراوە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەکان بکرێنە ئەولەویەت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "داعش بەرەو ڕووخان و لەناوچوون دەڕوات، ئێستا لەزۆربەی میحوەرەکان لەبەرانبەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تووشی شکست بووە و توانای بەرگریکردنی نەماوە". گوتیشی: “داعش زوڵم و زۆرێکی گەورەی لە خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزدی کردووە، بە زۆرترین شێواز ئەشکەنجەیان داون".
باسنیوز
