شێخ شامۆ: پێشبینی دەکرێت گرتووخانەی نهێنیی کوردانی ئێزدی لە تەلەعفەر هەبێت

 شێخ شامۆ: پێشبینی دەکرێت گرتووخانەی نهێنیی کوردانی ئێزدی لە تەلەعفەر هەبێت
نوێنەری ئێزدیەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵی جددی دراوە، بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان گروتوخانەکانی داعش بکرێنە ئامانج تا زیندانیانی ئێزدی رزگاریان ببێت.

شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەگەری ئەوە هەیە کە گرتووخانەی نهێنیی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر هەبێت، چونکە زۆربەی تاوانەکان لەدژی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر بووە، بۆیە لە ئاستی باڵا هەماهەنگیی سەربازی کراوە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەکان بکرێنە ئەولەویەت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "داعش بەرەو ڕووخان و لەناوچوون دەڕوات، ئێستا لەزۆربەی میحوەرەکان لەبەرانبەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تووشی شکست بووە و توانای بەرگریکردنی نەماوە". گوتیشی: “داعش زوڵم و زۆرێکی گەورەی لە خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزدی کردووە، بە زۆرترین شێواز ئەشکەنجەیان داون".











باسنیوز
Top