پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: لە ئاڵای شۆڕشەوە تا گۆڕان نەیان توانی شتێک لە یەکێتی جیاوازتر پێشکەش بکەن
جەمال یوسف بۆتانی، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند: ئەو لایەنانەی لەیەکێتی جیابوونەوە، دواجار نزیکی یەکێتی دەبنەوە و ناتوانن لە دەرەوەی ئەو مڵە شتێکی جیاواز پێشکەش بکەن، ئەزموونی ئاڵای شۆڕش و سۆشیال و بزووتنەوەی گۆڕان و ناوەندی بڕیار و باڵی زۆرینە، هەموویان دواجار لە سنوورێکی جوگرافین و دەبێت بەیەکەوە بن، گوتی: "پێشبینی دەکرێت فشاری کادیرو ئەندامان و پێشمەرگە و لایەنگرانی یەکێتی وابکات کە سەرکردایەتی یەکێتی گرێبدرێتەوە و لەئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی بڕیار و زۆرینەی بگەنە دەرئەنجام".
گوتیشی: "تائێستا ڕوون نییە، گۆڕان دێتەوە ناو ماڵی یەکێتی، بەڵام ئەو هۆکارانەی کە هاندەربوون بۆئەوەی گۆڕان یەکێتی تووشی ئیفلاس بکات، سەرکەوتوو نەبوو".
باسنیوز
