سبەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەدەچێت
بڕیارە سبەی پێنجشەممە وەرزی نوێی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بە یاری نێوان دهۆک و هەولێر بەڕێوەبچێت، چواردە یانە لە خولەکەدا بەشدارن و بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵانی رابردوو سەرجەم یاریزانە بەشدارەکانی خولەکە دەبێت پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدەن.
کاروانی یارییەکانی وەرزیی نوێی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی رۆژی پێنجشەم لە شاری دهۆک بەڕێدەکەوێت.
ئەمساڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوی خولەکەی بە ناوی پێشمەرگە کرد و چواردە یانەی بەشدارن کە یارییەکانی بەشێوازیی دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت.
پشکنینی هەموو یاریزانە بەشدارەکانی خولەکە مەرجێکی سەرەکی یارییەکانی وەرزیی نوێیە، بەشێوەیەک هەر تیپێک راپۆڕتی پزیشکی نەبێت ئەوا بۆی نییە یاریزانانی بباتە ناو لاکێشەی سەوز.
جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو ئەمساڵ تەنیا سی و نۆ ناوبژیوانی پلەیەکی کوردستان یارییەکان بەڕێوەدەبەن، ئەمەش لە پێناو نەبوونی هیچ کێشەیەک لە کاتی کێبرکێکاندا.
RUDAW -
