گوندیك له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا 105 جار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه روخێنراوه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل رۆژی چوارشه‌ممه گوندی عه‌راقیب-یان روخاند كه ده‌كه‌وێته بیابانه‌كانی نه‌قه‌ب و به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر دانیشتوانی گونده‌كه ئاواره‌بوونه‌وه.
جه‌عفه‌ر فه‌ره‌ح، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری "یه‌كسانی" بۆ مافه‌كانی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب له ئیسرائیل رایگه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل جارێكی تر گوندی عه‌راقیب-یان روخاندهوه و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌بوونه‌وه. به‌مه‌ش ده‌بێته 105جار كه گونده‌كه بڕوخێنرێت له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا.
راشیگه‌یاندووه كه ئامانج له رووخاندنی گونده‌كه راگواستنی دانیشتوانهكهیهی و ناچاركردنیانه به جێگیربوون له كۆمه‌ڵگاكان تاوه‌كو ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و گوندانه‌دا بگیرێت كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دانیان پێدانانرێت وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون.
گوندی عه‌راقیب یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دانیپێدانانرێت وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ نیشته‌جێبوون، ئه‌و گونده تاوه‌كو ساڵی 2010 خانووه‌كانی له كۆنكرێت دروستكرابوون، به‌ڵام دوای رووخاندنه به‌رده‌وامه‌كان، دانیشتوانه‌كه‌ی ماڵهكانیانیان به دار دروستده‌كه‌ن.
XANDAN -
