ئەلکسیس سانشێز زیندانی دەکرێت

ئەلکسیس سانشێز زیندانی دەکرێت
ئەلکسیس سانشێز ئەستێرەی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی لە دادگا داواکراوە بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج دان ...

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , دادگای ئیسپانیا داوای لە ئەلکسیس سانشێز کردووە لەبەر دەم دادگا ئامادە بێت بەتۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج دان لە ساڵانی ٢٠١٢ – ٢٠١٣ ئەو کاتەی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , سانشێز تۆمەتبارە بە خۆدزینەوە لە دانی باج بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ , ئەمەش ھەمان تاوان بوو کە رووبەرووی ھەندێک لە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە کراوبووە وەک ماسکیرانۆ و میسی و ساموێل ئیتۆ ..

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەگەر ھاتوو ئە تۆمەتە لەسەر سانشێز یەکلایی ببێتەوە , ئەوا ئەویاریزانە رووبەرووی زیندانی کردن دەبێتەوە , یا دەبێت تەواو پارەکە بداتە حکومەتی ئیسپانیا ..
PAYAMNER -
Top