پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند..١٠ تیرۆریست کوژران

 پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند..١٠ تیرۆریست کوژران
فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوێشەو چەكدارانی داعش هێرشیان هێناوە، بەڵام هەر زوو هێرشەكەیان تێك شكێنرا و زیاتر لە ١٠ تیرۆریست كوژران و زیانێكی زۆریشیان بەركەوت.



نەقیب كەمال محەمەد فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێشەو لە گوندی خرابێت لە سنووری میحوەری تلسقۆفەوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو هێرشەكەیان تێك شكێنرا."



گوتیشی: "لەو هێرشەدا هێزی پێشمەرگە بێزیان بوون، بەڵام زیاتر لە ١٠ تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەناو بران، جگە لەوەی زیانێكی زۆریان بەركەوت."



ئەوەشی گوت: "ئێستا بارودۆخی ناوچەكە ئارامە و هێزی پێشمەرگە تەواو ئامادەیە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک."
Kdp-
Top