دروشمی سوپای پاسداران له دیواره‌كانی هه‌ڵه‌بجه بخوێنه‌وه
عومه‌ر ساڵح، سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیشتمانیی كورد بۆ ژینگه و په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: "ڕێكخراوه‌كه‌مان پرۆژه‌ی دیكیۆمێنتاریی (زمانی دیواره‌كان)مان ئه‌نجام دا، تێیدا ئه‌و نووسین و دروشمانه ده‌نووسینه‌وه كه پێشتر له‌سه‌ر دیواره‌كانی هه‌ڵه‌بجه نووسراون و ئێستا كاڵ بوونه‌ته‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "ئامانج له‌م كاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دروشم و نووسینانه وه‌ك مێژوو و دۆكیۆمێنتێك نوێ و كۆ بكه‌ینه‌وه و بیانكه‌ین به به‌شێك له خانه‌ی دۆكیۆمێنتیی شاره‌كه و ئه‌و مێژووه و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه نابووت بكه‌ین، كه به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێنایان و هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد به قوربانی جه‌نگه‌كه‌ی خۆیان".
به گوته‌ی عومه‌ر، نووسینه‌كان، دروشمی حكوومه‌تی به‌عس و سوپای پاسدارانی ئێران و شۆڕشی كوردی و به‌ره‌ی كوردستانی و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و خه‌ڵكی ئاسایی تێدایه، كه ئه‌وكات به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و كوردی نووسیویانه".
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه باسی ده‌كات، نووسینه‌كان هی ساڵی 1954، سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران و عێراق، پێش كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێیدایه، كه هه‌موو ئه‌مانه بۆ خۆیان مێژوویه‌كن و به دیواره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵواسراون. ده‌شڵێ: "نازانم ئه‌و دروشمانه ئێستا به‌كار ده‌هێنرێن یان نا، به‌ڵام هه‌ندێ نووسین هه‌بووه زمانی جه‌نگ بووه".
گوتیشی: "له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێی سیروان ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان ئه‌نجام داوه و تێیدا دروشم و نووسینه‌كانى نزیكه‌ی (20) شوێنێكمان نووسیونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ شوێنی دیكه ماون كه له ئاینده‌دا ده‌یاننووسینه‌وه".
باسنيوز
