لەناو گۆڕاندا ڕەخنە لە هەڵمەتی میدیاکانی بزووتنەوەکە لە دژی مەلا بەختیار دەگیرێت

 لەناو گۆڕاندا ڕەخنە لە هەڵمەتی میدیاکانی بزووتنەوەکە لە دژی مەلا بەختیار دەگیرێت
هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات کە لەلایەن کادیر و هەوارادانی گۆڕانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و وەک خۆی دەڵێت: "جگە لە ڕاستی، هیچی دیکەی نەگوتووە، چونکە پێیوایە کە ڕاگەیاندنی گۆڕان مەهزەلەیە".

مەجید ساڵح، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: "قسەکانی مەلا بەختیار کە هەڵەی یاسایی و تێنەگەیشتن لە پەیڕەو و پرۆگرامی پەرلەمانی تێدابوو، دەکرا بە لۆژیکی ئەقڵ و بە پێی ئەو پەیامەی کە کاتی خۆی میدیای کۆمپانیای وشەی لەسەر دامەزرا، وەڵام بدرێتەوە، نەک بەو مەهزەلەیەی کە کرا”.

دەشڵێت: "بۆ ئەوانەی پەیامی کۆمپانیای وشەیان لە بیر چووە، یان هەر لێی تێنەگەیشتوون، سەیرێکی سایتی سبەی بکەن کە چۆن و لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە؟ بۆ ئەوەی گوتاری بزووتنەوەی گۆڕان نەکەن بە شەڕە جنێو و قسەی بازاڕی".

ئەوەشی خستەڕوو: “من بە مەهزەلە وەڵامی هەندێک کەسی ناو گۆڕان نادەمەوە، ئەوەی دۆخەکەی گەیاندە ئێستا، وەڵامی مەهزەلە و جنێو و قسەی پڕوپووچ بوو، هێرشی گۆڕانخوازانیش بۆ سەر من، بەوپەڕی دڵفراوانییەوە وەری دەگرم، تا ئەو کاتە جنێو و تەشهیر و مەهزەلە نەبێت”.









باسنيوز
Top