لەناو گۆڕاندا ڕەخنە لە هەڵمەتی میدیاکانی بزووتنەوەکە لە دژی مەلا بەختیار دەگیرێت
مەجید ساڵح، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: "قسەکانی مەلا بەختیار کە هەڵەی یاسایی و تێنەگەیشتن لە پەیڕەو و پرۆگرامی پەرلەمانی تێدابوو، دەکرا بە لۆژیکی ئەقڵ و بە پێی ئەو پەیامەی کە کاتی خۆی میدیای کۆمپانیای وشەی لەسەر دامەزرا، وەڵام بدرێتەوە، نەک بەو مەهزەلەیەی کە کرا”.
دەشڵێت: "بۆ ئەوانەی پەیامی کۆمپانیای وشەیان لە بیر چووە، یان هەر لێی تێنەگەیشتوون، سەیرێکی سایتی سبەی بکەن کە چۆن و لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە؟ بۆ ئەوەی گوتاری بزووتنەوەی گۆڕان نەکەن بە شەڕە جنێو و قسەی بازاڕی".
ئەوەشی خستەڕوو: “من بە مەهزەلە وەڵامی هەندێک کەسی ناو گۆڕان نادەمەوە، ئەوەی دۆخەکەی گەیاندە ئێستا، وەڵامی مەهزەلە و جنێو و قسەی پڕوپووچ بوو، هێرشی گۆڕانخوازانیش بۆ سەر من، بەوپەڕی دڵفراوانییەوە وەری دەگرم، تا ئەو کاتە جنێو و تەشهیر و مەهزەلە نەبێت”.
باسنيوز
