بەشار ئەسەد: تا ساڵی ٢٠٢١ لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە

بەشار ئەسەد: تا ساڵی ٢٠٢١ لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە
سەرۆکی سوریا رایگەیاندووە، سیاسەتی ولاتەکەى گۆرانکاری بەسەردا نایەت و بەلانی کەمەوە تا ساڵی ٢٠٢١ لە پۆستی سەرۆکایەتی سوریادا دەمێنێتەوە.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ڕایگەیاندووە، واشنتۆن هاوکاری چەکدارانی داعش دەکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە سوپای سوریا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەکدارانە.

بەشار ئەسەد ڕاشیگەیاندووە، لە دوای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا ئیتر سیاسەتی حکومەت گۆرانکاری بەسەردا نایەت و بەهەموو توانایەکەوە هەوڵدەدەن تەواوی ناوچەکانی سوریا بخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەشکردوو، بەلانی کەمەوە تا کۆتایی هاتنی ئەم خولەی سەرۆکایەتی کە دەکاتە ساڵی ٢٠٢١ لە پۆستی سەرۆکی سوریادا دەمێنێتەوە.

سەرۆکی سوریا ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای پێنج ساڵ لەسەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە سوریا دەرکەوت کە گەلی سوریا پشتگیری لێ دەکەن چونکە ئەگەر پشتگیرییان لێ نەکردایە تا ئێستا لە پۆستەکەیدا نەدەمایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەڕى سوریا زیاتر لە پێنج ساڵى تیپەڕاندووە و تا ئێستاش سەرەڕأى دەیان کۆبوونەوە نێو دەوڵەتى تا ئێستا ئاسۆکانى چارەسەرکردنى کێشەکە دیارنیە و و تا ئێستا دەیان ملیۆن کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و سەدان هەزار کەسیش کوژراون.



باسنیوز
Top