خاوەن بی ئێمە ڕەشەکە: پارێزگاری گەرکوک سووکایەتی پێکردم و دەشڵێ با پارێزگاری کەرکووک بێتە ماڵمان، من ملیۆنێک دیناری پێ دەدەم
ئاکۆ ڕەش لەمبارەیەوە گوت: دوای ئەوەی پارێزگار سوپاس و پێزانینی پێشکەشکردم زەرفێکی پێدام کە بڕێک پارەی تێدابوو، بەڵام من ڕەتم کردەوە و وەرم نەگرت، دواتر لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە ئەو زەرفەی بۆ ناردبووم کە بڕی 500 هەزار دیناری تێدابوو“.
ئاکۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە سووکایەتی دەزانێت و بەتوانجەوە دەڵێت: ”با پارێزگاری کەرکووک بێتە ماڵمان، من ملیۆنێک دیناری پێ دەدەم کە ئەو حکوومەتە و من هاووڵاتی“. گوتیشی: ”بەنیازم ئەمڕۆ ئەو پارەیە بۆ پارێزگاری کەرکووک بنێرمەوە“.
خاوەنی (بی ئێم)ە ڕەشەکە خەڵکی خورماتووە و دوای ڕزگارکردنی چەندین هاووڵاتی و بریندارانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک، چەندین نازناوی جیاوازی پێ بەخشرا، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ ئازایەتیی ئەو هاووڵاتییە، کۆمپانیای بی ئێمیش ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە گووللە نەبڕەکەی.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەكان خاوەنی (بی ئێمە ڕەشەکە) و هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی کەرکووک لە کاتی هێرشەکەی داعش بڵاو کردبووەوە.
باسنیوز
