ئایدن مەعروف: نیگەرانین لە بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئازادکردنەوەی تەللەعفەر

  ئایدن مەعروف: نیگەرانین لە بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئازادکردنەوەی تەللەعفەر

پەرلەمانتارێکی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە بەشداریی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شارۆچکەی تەللەعفەر لە پارێزگای نەینەوا.

لە لێدوانێکدا بۆ سۆمەریە نیوز، ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە شارۆچکەی تورکمان نشینی تەللەعفەر لە پارێزگای نەینەوا کرد و وتی کە پێویستە هەڵسوکەوتی جیددی بکرێت لەسەر چۆنیەتیی ئازادکردنەوەی ئەو شارە لە چەکدارانی داعش، چونکە نزیکەی ٦٠ هەزار کەس لەو شارەدا دەژین.


ئایدن مەعروف ڕایگەیاند ئێمە نیگەرانین لە بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئازادکردنەوەی شارەکە و پێمان وایە ئەو کارە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافی و بەرپابوونی شەڕی تاییفی لە ناوچەکە. لەو ڕووە داوای لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد کە ڕێ لەو پیلانە بگرن و پارێزگاری لە گیانی دانیشتووانی شاری تەللەعفەر بکەن.
Hawler-
Top