ئاوارەبوونی خەڵکی موسڵ و دەوروبەری بەردەوامە

ئاوارەبوونی خەڵکی موسڵ و دەوروبەری بەردەوامە

بەرێوبەری کەمپی خازرودیبەگە ئاشکرایکرد، ھاتنی ئاوارەکانی موسڵ ودەوروبەری بەردەوامە ودوێنێش ھەشت خێزانی دیکە توانیان خۆیان رزگاربکەن وخۆیان گەیاندۆتە ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە.

رزگار عوبێد بەرێوبەری کەمپی خازرودیبەگە بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" دوێنێش ھەشت خێزانی دیکە لەسنوری موسڵ خۆیان گەیاندە ژێردەستەڵاتی پێشمەرگە وئێستا لەکەمپی خازر نیشتەجێکراون وھاتنی ئاوارەکانیش بەردەوامە وئێمەش بەجوانترین شێوە پێشوازیان لێ دەکەین.

رزگار عوبێد گوتیشی، ھەر پێش دوو رۆژ ١٤٠کەسی دیکە لەمیحوەری گوێر خۆیان گەیاندە سنوری پێشمەرگە ولەکەمپی دیبگە نیشتەجێکراون کە لەسنوری حەویجە وباقرت خۆیان رزگارکردبوو.

وتیشی، ئەو ئاوارانە ھەموو پێداویستیەکیان بۆ دابین دەکرێت و رۆژانە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی دووجەمخواردنی گەرمیان پێدەدرێت.
Payamner-
Top