٣٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەولێر و ھەڵەبجە خەرج دەکرێت

٣٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەولێر و ھەڵەبجە خەرج دەکرێت

لە چوارچێوەی ئەو قەرزانەی بە عێراقی دەدات حکوومەتی یابان ٣٤٠ ملیۆن دۆلار قەرز بە ھەولێرو ھەڵەبجە دەدات.

عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: حکوومەتی یابان بڕی ٨٧٠ ملیۆن دۆلار بە قەرز دەدات بە عێراق و بڕێکیش لە قەرزەکە بە ھەرێمی کوردستان دەدات.

عەبدولقادر محەمەد گوتی:لەو قەرزە بڕی ٣٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ھەردوو پارێزگای ھەولێرو ھەڵەبجە دەبێت، پارەی ئەو قەرزەش لە پارێزگای ھەولێر بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆ تەرخان دەکرێت ‌و لە پارێزگای ھەڵەبجەش بۆ پڕۆژەی ئاوی ماڵان تەرخان دەکرێت.

ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق ئاماژەی بەوەدا: لە رێگەی حکوومەتی عێراقی پارەکە بۆ ھەردوو پارێزگاکە دەنێردرێت، گوتیشی: ئەو پارە بۆچ مەبەستێک قەرز بکرێت دەبێت بۆ ئەو مەبەستە خەرج بکرێت نابێت بۆ ھیچ بوارێکی تر خەرج بکرێت پارەکە مینحە نیە بەڵکو قەرزە.

ئەو پەرلەمانتارە روونی کردەوە قەرزەکانی تر کە عێراق وەری دەگرێت زەحمەتە بە ھەرێمی کوردستان بدرێت، گوتیشی:لەبەرئەوەی پەیوەندی دارایی ھەرێم ‌و ناوەند، پەیوەندییەکی نەگونجاو و خراپە، ھەروەھا لێکتێگەیشتنی دارایی نییە لە نێوانیاندا
Payamner-
Top