لە سنوری پارێزگای ھەولێر ١٨٧٠ خێزانی ئاوارەی موسڵ ھاوکاریکران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ کونسوڵی دەوڵەتی کوێت، خۆراکی وشک پێشکەشی ١٨٧٠ خێزانە ئاوارەی موسڵ و دەوروبەری لە کۆمەڵگەکانی شاوێس و پیرزین و مەلائومەری سەر بە پارێزگای ھەولێر دەوروبەری دابەش دەکەن.
ئەمڕۆ لە درێژەی کارو چالاکیەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەھاناوەچوون و دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ ئاوارەو پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری کونسوڵی دەوڵەتی کوێت لە ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی د.عومەر ئەلکندەری قونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە کوردستان، لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشدا خۆراکی وشکیان بەسەر ١٨٧٠ خێزانە ئاوارەی شاری موسڵ و دەوروبەری لە کۆمەڵگاکانی شاوێس و پیرزین و مەلائومەر لەسنوری پارێزگای ھەولێر دابەشکرد، ھاوکارییەکەش لە برنج، نیسک، نۆک، شەکر، خوێ، زەیت، دۆشاوی تەماتە، چا و فاسۆلیا و رشتە، شیر، ساوار). پێکھاتبوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کونسوڵی وڵاتی کوێت بەپێی پرۆژەیەکی ھاوبەش، ھەڵمەتێکیان بۆ ھاوکاریکردن و یارمەتیدانی ئاوارەو پەنابەر لە کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردوەو بەردەوامی دەبێت.
Payamner-
