زانیاری ھەیە، لەموسڵ و تەلەعفەر کچانی ئێزیدی لێ هه‌بن

زانیاری ھەیە، لەموسڵ و تەلەعفەر کچانی ئێزیدی لێ هه‌بن

قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال دەڵێت، زانیاریمان ھەیە لەموسڵ وتەلەعفەر کچانی ئێزیدی لێ هه‌بن، بەڵام نازانین ژمارەیان چەندە.

مەحما خەلیل بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئێمە زانیاریمان بەدەست گەیشتووە کە کچانی ئێزیدی لە ناو موسڵ ولەشارۆچکەی تەلەعفەر ھەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێک نییە ده‌ری بخات ژمارەیان چەند دەبێت، بەڵام بوونیان لەو ناوچانە پشت راست کراوەتەوە.

مەحما خەلیل گوتیشی: دەنگۆی ئەوە ھەیە، ژمارەیەک کچی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچیان نەگەیشتوونه‌ شوێنی ئارانی ناوچه‌كانمان و تەنھا دەنگۆیە
Payamner-
Top