باڵی دەستڕۆیشتوو لەسەر مەلا بەختیار هۆشداری بە گۆڕان دەدات

 باڵی دەستڕۆیشتوو لەسەر مەلا بەختیار هۆشداری بە گۆڕان دەدات
پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە هێرشی ڕاگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سەر كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەچێتە خانەی تیرۆری بیروباوەڕەوە و پێچەوانەی دروشمی دەزگاكەیە.

بەپێی زانیارییەکان، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی دەناسرێت و ناوەندی بڕیاری یەکێتی بە “باڵی قۆرخکار وەسفیان دەکات، بە توندی لەسەر مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هاتووەتە سەر هێڵ.

لەمبارەیەوە شوان داودی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییە، چ بە هۆی مێژووی خۆی، چ بەهۆی پێگەی حزبی، ئاگاداری زۆرێك لە ڕووداو و پرسە سیاسییەكانی پشتی پەردەیە، من یان هەر كەسێكی تر، پێمان خۆشبێت یان نا، بە دڵمان بێت یان نەبێت، لە بەرژەوەندیمان بێت یا دژمان بێت، ئەو مافی ئاسایی خۆیەتی قسەی خۆی هەبێت، دەری ببرێت و گوزارشتی لێ بكات، بۆ هیچ كەس و لایەنێك نییە، ڕێگری بكات لەو گوزارشتە".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، ئەوەشی خستەڕوو: "بە داخەوە ئەو كاردانەوە نا لۆژیكییانەی كە بە دوای قسەكانی مەلا بەختیاردا هات، پێچەوانەی هەموو ئەو دروشمانەن كە بۆ ئازادیی ڕادەڕبرین خەباتی بۆ كراوە و خوێنی بۆ ڕژاوە، بە هەموو واتایەك دەچێتە خانەی تیرۆری بیر و باوەڕەوە، بۆیە من ئەو شێوازە لە وەڵام دانەوە بە توندی ڕەتدەكەمەوە و داوا لە سەرپەرشتیارانی كەناڵی KNN دەكەم، چاوێك بەو بنەما و پرەنسیپانەدا بخشێننەوە كە كۆمپانیای وشەی لەسەر دامەزراوە".













باسنیوز
Top