وه‌زیری په‌روه‌رده: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرنگی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی ده‌دات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/11/2016 د.پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شت و گوزار، له سنووری په‌روه‌رده‌ی ده‌وربه‌ری هه‌ولێر، ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ و ئاماده‌یی پیشه‌یی وه‌ستا ره‌جب له سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێری كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ر و مامۆستایانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان كۆبویه‌وه، باس له ڕه‌وشی خوێندنی پیشه‌یی كرا
هاوكات ده‌ستخۆشی له‌م ئاماده‌ییانه له به‌رامبه‌ر بایه‌خدانیان به وانه‌ی پراكتیكی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانیاندا كرد ڕایگه‌یاند: "ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرنگی تایبه‌ت به به‌ره و پێش چوونی فێركردنی پیشه‌یی ده‌دات".
گوتیشی: "ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی و خوێندكار له دوای ته‌واوكردنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی داواكاری پێشكه‌ش به‌م ئاماده‌ییانه ده‌كه‌ن".
باسنيوز
