مستەفا چاوڕەش: گۆڕانیش بکشێتەوە یەکێتی لە حکوومەت ناکشێتەوە

 مستەفا چاوڕەش: گۆڕانیش بکشێتەوە یەکێتی لە حکوومەت ناکشێتەوە
ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، داوای کشانەوەی گۆڕان لە حکوومەت دەکات، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش، ھێما بۆ ئەوە دەکات کە ئەگەر گۆڕان لە حکوومەت بکشێتەوەش، ئەوا یەکێتی ناکشێتەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: "مەرج نییە بە کشانەوەی گۆڕان لە حکوومەت، یەکێتیش بکشێتەوە".

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بە کشانەوە گۆڕان لە حکوومەت، ھیچ بابەتێک چارەسەر ناکات، بەڵکو لێک دوورکەوتنەوەی زیاتر دروست دەکات".

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "لەوە دەچێت کشانەوە لە حکوومەت، تەنیا بۆچوونی بزووتنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام بۆچوونی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوەیە کە ھیچ بەرنامەیەک بۆ کشانەوە لە حکوومەت و پەرلەمان نییە، چونکە ئەوەندەی دیکە دۆخەکە خراپتر دەبێت".

نەکشانەوەی یەکێتی لە حکوومەتدا، لە کاتێکدایە کە گۆڕان و یەکێتی ڕێککەوتنیان ھەیە و بە پێی ڕێککەوتنەکە، ھەردوولا لەسەر بڕیارەکان دەبێت ھەڵوێستی ھاوبەش وەربگرن

پێشتر چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ِڕای خۆی بە سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کشانەوەی بزووتنەوەکەیان لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە.













باسنیوز
Top