لە سۆران دەیان بتڵ خوێن بە پێشمەرگە بەخشرا

لە سۆران دەیان بتڵ خوێن بە پێشمەرگە بەخشرا
بۆ پشتگیریكردن و بەهاناوەچوونی بریندارانی شەڕی دژ بە داعش، لە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران، بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی ناوچەی زۆزك، دەیان بتڵ خوێنیان بە پێشمەرگە بەخشی.

حوسێن محەمەد، بەرپرسی لێژنە ناوچەی زۆزكی فەرمانبەرانی سۆران، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 1/11/2016 لە سنووری لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەژێر دروشمەكانی هەموومان پێشمەرگەین، بژی پێشمەرگە، سوپاس بۆ پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامان و دەستەی كارگێڕی لێژنە ناوچەكەمان و بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئیداری سۆران، لە نەخۆشخانەی گشتیی ئاشتی سۆران، هەڵمەتی خوێن بەخشینمان، بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان كە گیانی خۆیان دەبەخشن و پێشكەش بە نیشتمان دەكەن، بۆ سەقامگیری و پاراستنی سنوورەكانی كوردستان و ئارامی ئێمە، ئەنجام دا".

بەرپرسی لێژنە ناوچەی زۆزكی فەرمەنبەرانی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا: "لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 40 بتڵ خوێنمان بەخشی، دەستخۆشیش لە بەڕێوەبەر، پزیشك و كارمەندە بەڕێزەكانی نەخۆشخانەی ئاشتی دەكەین، كە لەو هەڵمەتەدا هاوكارمان بوون".












باسنیوز
Top