جەبار یاوەر: سوپای عێراق لەناو سەنتەری شاری مووسڵن
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: “یەک لەسەر 15ی مووچەی مانگێکی پارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئەویش بڕی 10 ملیار دینارە کە زۆر کەمە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ بڕیارێک بۆ دانیشتنی کۆبوونەوەی شاندی باڵای سەربازی لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە، بەڵام “چاوەڕوانی کۆبوونەوەی لەو شێوەین".
باسیشی لەوە کرد کە سوپای عێراق چووەتە گەڕەکە یەکەمەکانی ناو شاری مووسڵەوە، بە تایبەت گەڕەکی (کەڕامە و گۆگجەلی) و ئێستا سوپای عێراق لەناو سەنتەری شاری مووسڵە کە ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئێستا بڵێین شەڕ لە سەنتەری شاری مووسڵە".
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، یاوەر گوتی: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی هەیە و سەرقاڵە بۆ پاککردنەوەی هەندێک شوێن و پێشڕەوی بۆ هەندێک شوێنی دیکە”.
باسنیوز
