نەوزاد هادی پەیامێک بۆ خەڵکی هەولێر دەنێرێت
رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2016، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە پێویستە هەموو هاووڵاتییان بچنە بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری و خۆیان تۆمار بکەن.
هەروەها عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە خۆتۆمار کردنی هەموو هاووڵاتییان دوو سوودی بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستان دەبێت.
عەلی رەشید رایگەیاند، کە سیستەمی بایۆمەتری رێگا لە دوو مووچەیی دەگرێت و جگە لەمەش، ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا دەبن، کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و لە کوردستانیش مووچە وەردەگرن.
