فەلاح مستەفا و بۆگدانۆڤ لە مۆسكۆ شەڕی موسڵ تاوتوێ دەكەن
بڕیارە رۆژی سێشەممە 1/11/2016، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان و میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆببنەوە.
کامێس شەدادی، پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند " كۆبوونەوەكە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەكرێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ دەکرێن، هەروەها باسی شەڕی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ و رەوشی ناوچەکە دەکرێت".
لەبارەی کۆبوونەوەکە، کامێس شەدادی گوتی "باسی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەکرێت، لەگەڵ پێشكەشكردنی هاوکاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا".
رووداو
