فەلاح مستەفا و بۆگدانۆڤ لە مۆسكۆ شەڕی موسڵ تاوتوێ دەكەن

فەلاح مستەفا و بۆگدانۆڤ لە مۆسكۆ شەڕی موسڵ تاوتوێ دەكەن
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە مۆسکۆیە و بڕیارە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و مۆسكۆ و شەڕی موسڵ تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 1/11/2016، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان و میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆببنەوە.

کامێس شەدادی، پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند " كۆبوونەوەكە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەكرێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ دەکرێن، هەروەها باسی شەڕی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ و رەوشی ناوچەکە دەکرێت".

لەبارەی کۆبوونەوەکە، کامێس شەدادی گوتی "باسی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەکرێت، لەگەڵ پێشكەشكردنی هاوکاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا".






رووداو
Top