مامۆستایەک: بەشێکی زۆری قوتابییانی سلێمانی واز لە خوێندن دەهێنن

مامۆستایەک: بەشێکی زۆری قوتابییانی سلێمانی واز لە خوێندن دەهێنن
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، کە بەشێکی زۆری قوتابییانی سنووری پارێزگای سلێمانی، واز لە خوێندن دەهێنن.

رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2016 مامۆستایانی ناڕازیی سنووری پارێزگای سلێمانی دژی سیستەمی پاشەکەووتکردنی مووچە لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.

مامۆستا عادل حەسەن، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی ڕوونیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەیە، کە ”بێگومان ئەویش خۆی لەچاککردنی سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە دەبینێتەوە، بۆیە تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجێ دەکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە بایکۆت“.

مامۆستا عادل حەسەن پێشبینیی دەکات ئەگەر سیستەمەکە چاک نەکرێت، ئەوا ”ئەگەر ھەیە پڕۆسەی خوێندن تەواو پەکی بکەوێت“، بۆیە مامۆستایانی ناڕازی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن گوشار بخاتە سەر وەزارەتی دارایی تاوەکو چاو بە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە بخشێندرێتەوە.

بە گوتەی ئەو مامۆستایە، ”بەشێکی زۆری“ قوتابییانی سنووری پاریزگای سلێمانی واز لە قوتابخانە دەهێنن و پرۆسەی خوێندن ”خەریکە بە تەواوی پەکی دەکەوێت“.









باسنیوز
Top