راگرتنی ھاوسەنگی رێككەوتننامە لەگەڵ پارتی و گۆڕان بۆ یەكێتی ئەستەمە"

راگرتنی ھاوسەنگی رێككەوتننامە لەگەڵ پارتی و گۆڕان بۆ یەكێتی ئەستەمە
كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، راگرتنی ھاوسەنگی رێككەوتننامە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەكێتی ئەستەمە، چونكە لەلایەك پابەندبوونە بە ھەندێك مەسەلە لەلایەكی دیكە چەند مەسەلەیەكی دیكە.

رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجووومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: ئێمە وەك یەكێتی رێككەوتننامەمان لەگەڵ پارتی ھەیە و رێككەوتنمان لەگەڵ گۆڕانیش كردووە، راگرتنی ھاوسەنگی ھەردوو رێككەوتنەكە زەحمەتە".

گوتیشی: "یان ده‌بێ رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێداچوونەوەی پێدابكرێتەوە یان ده‌بێ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بكرێت".







K24
Top