نرخی کڕینی چەک لە کەرکووک بەرزبۆتەوە

نرخی کڕینی چەک لە کەرکووک بەرزبۆتەوە

دوای ئەوەی چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک و جگە لە ھێزە ئەمنییەکان خەڵکی شارەکەش رووبەڕوویان بوونەوە، ئێستا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چەک لە کەرکووک گەرمبووە و نرخی ھەر چەکێکیش زیاتر لەسەد ھەزار دینار بەرزبووەتەوە.

محەمەد سەید عەتار، فرۆشیاری چەک لە کەرکووک دەڵێ "ئەگەر چەکێک پێش ئەم دۆخە بە ٤٠٠ ھەزار دینار بووبێت ئێستا بووەتە ٥٠٠ بۆ ٥٥٠ ھەزار دینار، من مامۆستای برادەری خۆم ھەیە دینارێک لەماڵەکەیدا نییە، کەچی ئێستا ھاتووە قەرز دەکات و چەک دەکڕێت".

ھاوڵاتیەکی تر بەناوی مام کەریم و دەڵێ، لەرۆژی ھێرشەکەی سەر کەرکووک فیشەکی زۆری بەچەکدارەکانەوە ناوە بۆیە ئێستا ھاتووە و چەک و تفەنگ ئامادە دەکات.

٢١-١٠-٢٠١٦ چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک، بەڵام ھێرشەکەیان شکستیپێھێنرا. ھێزە ئەمنییەکان ئەگەرچی رۆڵی ھاونیشتیمانیان بەگرنگ دەزانن، بەڵام ھێشتا رێگری لەدیاردەی چەکداریی ناڕێکخراو دەکەن لەنێو شاردا
Payamner-
Top