کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت

کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت

به‌پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ڕووی لە هەرێم کردووە، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

ئەمڕۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە کە سەنتەرەکەی کەوتووەتە سەر دەریای قەزوین لە باکوری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هەرێم، ئاسمانی هەرێم بۆ ماوەی سێ رۆژ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاکان.

ئەوەشی وتووە، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر لەسەر پارێزگاى دهۆک چڕدەبێتەوە و زۆرترین ڕێژەى باران بارینەکە لە سەر ناوچەکانى ئەو پارێزگایە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە “پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى گشتى روو لە نزم بوونەوە دەکەن لەماوەی کاریگەرى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بە (٢-٤) پلەى سیلیزى، هەروەها کاریگەرى ئەو ناجێگیرییە لە کەشى ناوچەکەمان تاکو ڕۆژى چوارشەممە بەردەوام دەبێت”.
Payamner-
Top