سەرۆکی شارەوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئامەد رەوانەی زیندان کران
سەرۆکی شارەوانیی "ئامەد"ی باکووری کوردستان، "گوڵتان کشاناک" و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە، "فرات ئانڵی" کە پێشتر به تۆمەتی پشتیوانیان له "پ.ک.ک" لە ئامەد دەستگیرکرابوون، رەوانەی دامەزراوەی جێبەجێکردنی سزاکان کران لە پارێزگای کۆجائەلی.
کشاناک و ئانڵی کە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی "لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیدا دەستبەسەرکرابوون و دوێنێ رەوانەی دادگا کران، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا و ئەمڕۆش رەوانەی دامەزراوەی جێبەجێکردنی سزاکان کران لە شارۆچکەی کاندرای سەربە پارێزگای کۆجائەلی.
راگەیەنرا کە کشاناک و ئانڵی بە فڕۆکە گەیەنراونەتە شاری ئیستانبوڵ و لەوێشەوە بەڕێگای وشکانی رەوانەی پارێزگای کۆجائەلی کراون.
٢٥ی ئەم مانگە کشاناک کە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دژی پەکەکەدا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرابوو، لە فڕۆکەخانەی ئامەد دەستبەسەر کرا. فرات ئانڵی-ش کە ئەندامی ئەنجوومەنی دەبەپە-یە، لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری تورکیاەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.
Payamner-
