ئه‌وروپا هۆشداری دەداتە توركیا له‌بارەی سزای لهسێدارهدانەوە
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا هۆشداری دەداتە توركیا، به‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان نه‌كاته‌وه، چونكه به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره توركیا له ئه‌ندامیه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دوورده‌خرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر میلله‌ت داوا بكات سزای له‌سێداره‌دان بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، دانێل هۆڵتگهن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر توركیای ئاگادار كرده‌وه بیر له جێبه‌جێكردنی نه‌كاته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ "نزیكه‌ی 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له پۆسته‌كه‌یان دوور خراونه‌ته‌وه و زۆرێكیشیان ده‌ستگیر كراون به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كودهتاچین، بۆیه ئه‌ردۆگانیش ده‌یه‌وێ سزای لەسێدارهدانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ، ئه‌گه‌ر شتێكی وا رووبدات توركیا له‌و ئه‌نجوومه‌نه نامێنێ".
ئه‌ردۆگان له وتاره‌كه‌یدا گوتی ئه‌وروپا به لای منه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو میلله‌تی خۆم به لامه‌وه گرنگه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان داوا بكه‌ن گوێ له میلله‌ت ده‌گرم.
Bas News-
