له دانیمارك ته‌رمى ژنێكى سوورى و دوو منداڵى له‌ناو به‌رفرگه‌ى شوقه‌كه‌یان ده‌دۆزرێته‌وه
پۆلیسی دانیماركى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، ته‌رمى دایكێكى سوورى و دوو منداڵى له ناو به‌رفرگه‌كه‌ى شوقه‌ى خێزانه سوورییه‌كه دۆزییه‌وه و پرۆسه‌ى گه‌ڕانیش به‌دواى باوكه‌كه‌دا، ده‌ستى پێكردووه.
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك هه‌واڵیان نامێنێت و كه‌سوكاره‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌شى به‌ستنى ناو به‌فرگه‌ى شوقه‌ى ئه‌و خێزانه سوورییه له شارۆچكه‌ى ئه‌بینرا، ته‌رمى دایكه‌كه (27 ساڵ) هه‌ردوو منداڵه ته‌مه‌ن 7 و 9 ساڵانه‌كه دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی دانیماركى له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند :" چووینه ناو شوقه‌كه‌وه و ته‌رمى سێ كوژراوه‌كه‌مان دۆزییه‌وه". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه كه باوكى دوو منداڵه‌كه‌یه، له شوقه‌كه‌دا نه‌بووه و پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دوایدا، ده‌ستى پێكردووه.
ئه‌و خێزانه سووریه له ساڵى 2015 گه‌شتنه دانیمارك و له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتییان كرد.
وڵاتى دانیمارك له ساڵى 2015 پێشوازی له 21 هه‌زار په‌نابه‌رى كرد، به‌ڵام به‌هۆى توندكردنى سنووره‌كانى خۆى، په‌نابه‌ره‌كان له ساڵى 201ـه‌دا كه‌متر ڕوویان له دانیمارك كرد.
Bas News-
