ئەمەریكا لە رادەستکردنەوەی گولەن نزیك دەبێتەوە

ئەمەریكا لە رادەستکردنەوەی گولەن نزیك دەبێتەوە


گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەبارەی داوای رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن تۆمەتبار بەئەنجامدانی كودەتا سەربازییەكەی توركیا رایگەیاند كە كارەكە بەم زووانە زۆر ئاسان نییە، بەڵام دەتوانم قۆناخی رادەستكردنەوەکە خێرا بووە.


نومان کورتوڵموش گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رایگەیاند تورکیا لە یەك كاتدا بەرەنگاری ڕێكخراوی تیرۆریستی فەتۆ، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پەكەكەش دەبێتەوە.


هەروەها رایگەیاند ئێستە پەیوەندییەکانی توركیا و ئەمەریكا روونتر بووەتەوە، ئەمەش قۆناخی رادەستکردنەوەی فەتۆ یان دەستگیرکردنی خێراتر دەكات.
Bas News-
Top