حیزبی شیوعی كوردستان سكرتێرێكی نوێی هه‌ڵبژارد

حیزبی شیوعی كوردستان سكرتێرێكی نوێی هه‌ڵبژارد


له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزبی شیوعی كوردستان سكرتێر و جێگری سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ڵبژێردران.



میدیای فه‌رمی حیزبی شیوعی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە (31-10-2016) حیزبی شیوعی کوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا سكرتێر و جێگری سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزب هەڵبژێردران .

ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ لە ناو 23 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستاندا هه‌ریه‌ك له‌ د. کاوە مەحمود به‌ سکرتێری حیزب و بابە عەلی جەباری به‌ جێگری سکرتێر حیزب و هه‌روه‌ها( ئه‌بوتارا ، ئه‌بوكاروان ، به‌ره‌ڤان ئامێدی، شلێر عەبدولمەجید ، هەندرێن ئەحمەد ) به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی كوردستان هه‌ڵبژێردران.



لە کۆنگرەی شەشەمی حیزبی شیوعیی کوردستاندا 38 ئەندام خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی پاڵاوتووە، کە 23 کەسیان دەنگیان بەدەستهێناوە.
Bas News-
Top