ئاسۆ فه‌ره‌یدوون وه‌ك پارێزگاری سلێمانی نووسراوێك واژۆ ده‌كات
ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات بۆ ماوه‌ی ساڵێك مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی بده‌نێ.
له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی و واژۆی ئاسۆ فه‌ره‌یدوونی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره،داوا له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانیی یاسایی و كارگێڕی و ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی،ماوه‌ی ساڵێك مۆڵه‌تی بێ مووچه‌م به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێبده‌ن.
k24-
