لە هەولێر دەست بەسەر شەش تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

لە هەولێر دەست بەسەر شەش تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەسەرداگرتنی شەش تۆن کاڵای ماوە بەسەرچووی ڕاگەیاند.


پۆلیسی هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاویکردەوە، لە (2016/10/30)، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکهاتبوون لە (پۆلیسی ڕێککاری، تەندروستی و چاودێری بازرگانی، بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر هۆبەی ئابووری) و بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، سەردانی چەند کۆگایەکی کرد و توانرا دەست بەسەر شەش تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا بگیرێت، کە بریتی بوون لە (کێک، چپس، کێکی دۆندرمە و گەنمەشامی...هتد).


پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ڕێککاری یاسایی بەرامبەر کۆگان و خاوەنەکانیان گیرایەبەر.











باسنيوز
Top