بزووتنەوە: بارودۆخی کوردستان دروستکردنی بەرەیەکی ئیسلامی دواخستووە

 بزووتنەوە: بارودۆخی کوردستان دروستکردنی بەرەیەکی ئیسلامی دواخستووە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھۆی بارودۆخی کوردستانەوە، دروست بوونی بەرەیەکی ئیسلامی دواکەوتووە، بەڵام پێشنیارێک ھەیە کە لە داھاتوو سەرکردایەتیی ھاوبەش دروست بکەن.

ئەنوەری عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: "بەھۆی دۆخی ئاڵۆزی کوردستانەوە، بەرەی ئیسلامی لە نێوان کۆمەڵ، بزووتنەوە و یەکگرتووی ئیسلامی دواکەوت".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "پێشنیارێک ھەیە کە دوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، وەک قۆناغی داھاتوو سەرکردایەتی ھاوبەشی ھێزە ئیسلامییەکان دروست بکرێت، تاکو لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ حزبەکان، ئەو شاندە لە جیاتی ھەرسێ حزب بەشداری بکات".

گوتیشی: "ھەفتەی ڕابردووش شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەوبارەیەوە سەردانی بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستانی کردووە"












باسنیوز
Top