بزووتنەوە: بارودۆخی کوردستان دروستکردنی بەرەیەکی ئیسلامی دواخستووە
ئەنوەری عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: "بەھۆی دۆخی ئاڵۆزی کوردستانەوە، بەرەی ئیسلامی لە نێوان کۆمەڵ، بزووتنەوە و یەکگرتووی ئیسلامی دواکەوت".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "پێشنیارێک ھەیە کە دوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، وەک قۆناغی داھاتوو سەرکردایەتی ھاوبەشی ھێزە ئیسلامییەکان دروست بکرێت، تاکو لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ حزبەکان، ئەو شاندە لە جیاتی ھەرسێ حزب بەشداری بکات".
گوتیشی: "ھەفتەی ڕابردووش شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەوبارەیەوە سەردانی بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستانی کردووە"
باسنیوز
