پەرلەمانتارێک: داوای پەلەکردن لە ناردنی بودجەی ھێزی پێشمەرگە دەکەین

 پەرلەمانتارێک: داوای پەلەکردن لە ناردنی بودجەی ھێزی پێشمەرگە دەکەین
ئەندامێکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، ھێما بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت حکوومەتی عێراق، ھاوکار و ھەماھەنگ بێت و کاربکات بۆ ڕێککەوتنێکی فەرمی، تاکو مانگانە لە بودجەی سیادی عێراق، پارە ڕەوانە بکرێت.

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە، ھاوکاریی دارایی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات، بەڵام بۆ ئەمە دەبێت ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ بەغدا بکرێت، چونکە ناردنی گوژمەیەک پارە، دادی ئەو بودجەیە نادات کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستیەتی، ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە لاوازە، بۆیە دەبێت لە میزانییەی سیادی عێراق پێشمەرگە سوودمەند بێت".

ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "بودجە بە شێوەیەکی گشتی نەھاتووەتە پەرلەمان، ژمارەی پێشمەرگە و ڕێژەکەی گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، بۆیە دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە و بودجەی پێشمەرگە بەشێوەیەکی خێرا رەوانە بکرێت، پارەی پێشمەرگەش تەنیا ئەوە نییە کە دەچێت بۆ مووچە، بەڵکو پێویستی بە پێداویستی سەربازی ھەیە"











باسنیوز
Top