ورمێ.. بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

 ورمێ.. بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی دانیشتووی (سەڵماس)ی سەر، لە بە پارێزگای ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -10 - 31 سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بەناوی سامی مامەدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە سامی خەڵکی گوندی (قزڵ کەندی)ی ئەو شارە بووە و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

سامی مامەدی لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووش سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی دیکەی خەڵکی سەڵماس، لە بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوبوو.















باسنيوز
Top