ورمێ.. بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -10 - 31 سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بەناوی سامی مامەدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە سامی خەڵکی گوندی (قزڵ کەندی)ی ئەو شارە بووە و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.
سامی مامەدی لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووش سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی دیکەی خەڵکی سەڵماس، لە بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوبوو.
باسنيوز
