لە بەغداوە هەوڵێک بۆ دانانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە ئارا دایە

 لە بەغداوە هەوڵێک بۆ دانانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە ئارا دایە
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بەنیازن فەرماندەی عەمەلیاتی کەرکووک دیاری بکەن، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ڕەتی دەکاتەوە ڕێگا بەو هەوڵە بدرێت.


حاکم زاملی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “پارێزگاری کەرکووک ژووری عەمەیاتی نییە، بۆیە لێژنەکەمان بە نیازە کەسێک دیاری بکات، بۆ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، ئەویش بەمەبەستی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایشی، پۆلیسی ناوخۆ، پۆلیسی ئیتحادی، سوپای عێراق، لەژێر ناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک”.


لە بەرامبەردا، حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری قەڵای ڕۆژهەڵات، ڕایگەیاند: “ئەو لێدوانە درێژەی هەمان ڕوانگەی بەغدایە بۆ کەرکووک کە پێش داعش تائێستاش هەمان بیرکردنەوەیان هەیە و وەک ڕژێمی پێشووی عێراق ڕەفتار دەکەنەوە لەگەڵ کورد”. ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بەو هەوڵە نادەین، بەتایبەت دوای پیلانگێڕییەکانی کەرکووک، ئێستا بیانووێک هەیە بۆ ئەو بابەتە، دەیانەوێت بڵێن پێشمەرگە توانای بەرگری نییە، بەڵام ئەمە خۆیان لەپشت پیلانەکانەوەن و هیچ کات کەرکووک پێویستی بە هیچ هێزێکی دیکە نییە”.















باسنیوز
Top