وەزارەتی خوێندنى باڵا و شانشینى ئوردون یاداشنامەیەکى هاوکارییان واژۆ کرد
بەپێی خاڵەکانی ئەو لێکگەیشتنە ، "هەردوو وەزارەت هاوکارى و هەماهەنگى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى شارەزایی لە بوارى خوێندنى باڵاو ئەکادیمى و هونەرى و پیشەیى و تەکنەلۆژى، لەهەمان کاتدا هەردولا هەماهەنگى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى خوێندکاران بۆ درێژەدان بەخوێندن لە ئاستى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، هەروەک بەپێیى خاڵێکى دیکەى یاداشتنامەکە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەهەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە ئوردون توێژینەوەى زانستى هاوبەش ئەنجام دەدەن و، سمینارو کۆنفرانس و کۆنگرەى هاوبەش ساز دەکەن."
دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە زانستییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و، شانشینى ئوردونى، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان ئوردون یاداشتانامەیەکى لێکگەیشتینان ئیمزا کرا.
لە چوارچێوەی سەردانى وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە عەمانى پایتەختى ئوردون یاداشتنامەیەکى لێکگەیشتنى ئیمزا کرد، ئەو یاداشتنامەیە کە بەچاودێرى و ئامادەبونى د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمى کوردستان و، (د. عادل الطویسی) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وڵاتی ئوردون لەلایەن د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و، د.هانى الضمور ئەمیندارى گشتى وەزارەتى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى شانشینى ئوردونى ئیمزا کرا چەند خاڵ و بڕگەیەکى گرنگى لەخۆگرتوە.
بەپێى خاڵەکانى ئەو یاداشتنامەیە هەردوو وەزارەت هاوکارى و هەماهەنگى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى شارەزایی لە بوارى خوێندنى باڵاو ئەکادیمى و هونەرى و پیشەیى و تەکنەلۆژى، لەهەمان کاتدا هەردولا هەماهەنگى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى خوێندکاران بۆ درێژەدان بەخوێندن لە ئاستى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، هەروەک بەپێیى خاڵێکى دیکەى یاداشتنامەکە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەهەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە ئوردون توێژینەوەى زانستى هاوبەش ئەنجام دەدەن و، سمینارو کۆنفرانس و کۆنگرەى هاوبەش ساز دەکەن بۆ گەشەپێدانى خوێندنى باڵا لە هەردولا، جگە لەوانەش هەردو وەزارەت هەماهەنگى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى کتێب و گۆڤارو سەرچاوەى زانستى لە بوارى پسپۆڕى جیادا، لەهەمان کاتدا هەماهەنگى یەکتر دەکەن لە بوارەکانى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین و ڕیزبەندى زانکۆکان.
لە کۆتایدا و، وەک لە خاڵەکانى یاداشتنامەکەدا هاتوە هەردوە وەزارەت لێژنەیەکى هاوبەش پێکدەهێنن بۆ دانانى میکانزمى گونجاو بۆ دانپیانان بە زانکۆکانى یەکترى.
باسنیوز
