دەمیرتاش: ئەردۆگان سەقامگیریی تورکیا تێک دەدات

 دەمیرتاش: ئەردۆگان سەقامگیریی تورکیا تێک دەدات
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک کۆماری تورکیا تووشی شکست دەبێت و سەقامگیریی تورکیا تێک دەدات..

رۆژی دووشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا رایگەیاند، کە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) میدیاکانی تورکیا دژی هەدەپە هان دەدەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگ بۆ پارتەکەیان.

سەڵاحەدین دەمیرتاش بە بێ ئەوەی ناوی بهێنێت، پێیوابوو رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سیستەی سەرۆکایەتیی بۆ تورکیا ”تووشی شکست دەبێت“.

بە بڕوای هاوسەرۆکی هەدەپە، رەجەب تەییب ئەردۆگان و ئاکەپە بە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سیستەمی سەرۆکایەتی، دەیانەوێ سەقامگیریی تورکیا تێک بدەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدەن سیستەمی حوکمڕانیی تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتیی بگۆڕن.












باسنيوز
Top