شاندی یەکێتی لە تاران: لە هەموو دۆخێکدا ئاسایش و سەقامگریی ئێران دەپارێزین
بەپێی هەواڵ و زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی موحسێن ڕەزایی، هەروەها ماڵپەڕی (تابناک)، لەو دیدارەدا لەبارەی پەیوەندیی نێوان ئێران و یەکێتی و ڕۆلێ مام جەلال و کێشەکانی ناو یەکێتی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆ کراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە سەرەتای ئەو دیدارەدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە داوە: "سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی هەستێکی باشمان هەیە، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، ئێمە لەگەڵ ئێوە لە بەرانبەر دوو دوژمنی هاوبەش، واتە یەکیان بەعس و ئەوەی دەیکەشیان داعش پێکەوە هاوکاریمان کردووە، ئەگەر ئەم هاوکارییانە نەبوونایە، نەماندەتوانی لە بەرانبەر ئەم دوو دوژمەندا خۆڕاگری و بەرگری بکەین. لە درێژەدا گوتیشی "ئێمە ئامادەی هەموو هاوکارییەکی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەناوبردنی تیرۆریستان و لەم پێناوشدا ئامادەین هەموو نرخێک بدەین، چونکە جگەلە لە لەناوبردنی داعش و هاوکارری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێگەیەکی دیکەمان بۆ داهاتوو نییە."
مەلا بەختیار لە درێژەی ڕاشیگەیاندووە "درێژەدان بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران کە ڕێگەی جەلال تاڵەبانییە و یەکێتیش کاریگەرییەکی زۆری بەسەر گرووپ و لایەنەکانی دیکەوە هەیە و بۆ درێژەدان بە هاوکاریی نێوانمان، پێوستیمان بە یارمەتیی ئیران هەیە، هاوکات پەیوەندیی خۆمان لەگەڵ شیعەکانی عێراق بە پەیوەیدنییەکی ستراتیژی دەزانین، نەک پەیوەندییەکی تاکتیکی و کاتی."
مەلا بەختیار ڕوو بە موحسین ڕەزایی گوتوویەتی: "ئێوە ساڵانێکی زۆرە پارێزگاریتان لە ئێران کردووە و پێگەیەکی بەرزتان هەیە و پاسدارەکانی ئێران وەکوو پێشمەرگەکانی کورد بۆ پارێزگاری لە کوردستان فیداکارییان کردووە و داواتان لێ دەکەین سڵاو و ڕێزمان بگەیەننە خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران".
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش کردووە: "پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئێران ستراتیژییە و بە ئاڵۆگۆڕەکانی ناوچە ناگۆڕدرێن و لە جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەدا بەرژەوەندییەکانی ئێران پارێزراو دەبن، چونکە یەکەم دانوستانی نێوان کورد و ئێران کە من بۆ خۆم شایەتحاڵ بووم، هەروەها پاڵپشتییەکانی ئێوە لەبیر ناکرێن و خاترجەم بن کە ئاسایش و سەقامگیریی ئێران لە هەموو هەلومەجێکدا لەلایەن ئێمەوە دەپارێزرێت."
لە کۆتاییدا عومەر فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەندامێکی شاندەکە گوتی "ئێمە و ئێوە بە بەشێک لە خۆمان دەزانین و ڕێگەی مام جەلال سەبارەت بە ئێران درێژە دەدەین و دوژمنانی کۆماری ئیسلامی بە دوژمنانی خۆمان دەزانین، زۆر جار لە هەندێ یارمەتیی جیهانی لەبەر نزیکی لەگەڵ ئیوە بەێبەش دەبین، بۆیە داواکارین ئێوە بۆمانی قەرەبوو بکەنەوە. گوتیشی "ئێوە وەک بەرگریکارێکی مەزن پشتیوانیمان بکەن، خەڵکی ئێمە لەباری ئیماکاناتەوە گرفتیان هەیە و چاویان لە یارمەتی و پشتیوانیی ئێرانە."
موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێسووی سوپای پاسداران و سەرۆکی ئێستای کۆڕی بەرژەوەندیەکانی ئێران داوای لە یەکێتی کرد کە "وەک هاوپەیمانێک درێژە بە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ ئێران بدەن و ڕیزەکانتان بپارێزن "با هەیبەت و پێگەی جاران"تان لەلای ئێران بپارێزرێت و ڕاشیگەیاندووە دەبێ حکوومەتەکانی سووریا، تورکیا و عێراق چاو لە ئێران بکەن چۆن مافی کوردەکانی دابین کردووە و ئەوانیش بە باشی لەگەڵیان بجووڵێنەوە."
باسنیوز
