ئاسایشی سلێمانی: مۆڵەتمان بە هیچ خۆپیشاندانێك نەداوە
لە راگەیێندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ رووداو نێردراوە، ئاسایشی سلێمانی پاساوی نەدانی مۆڵەتی خۆپیشاندانی بەوە هێناوەتەوە "لەم دۆخەی ئێستا کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت، پێشمەرگە قارەمانەکان لەبەرەی جەنگ و بەرگریدان لەخاک و نیشتمان و کەرامەتی میللەتەکەمان، رۆژانە خوێن لە جەستەی پێشمەرگە ئەچۆڕێ و (داعش) بۆ پارسەنگی شکستەکانی لەکەرکووک و لێرەو لەوێ هێرش دەکەن و پلانیان هەیە".
بڕیارە رۆژی سێشەممە 31-10-2016، مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازای لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان بكەن، ئاسایش روونیكردووەتەوە "ئەو رێکخراو، گرووپ و دەستانە زۆربەیان فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە".
دەقی راگەیێندراوەكە:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ژمارە : و/202
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ڕۆژ : 31 /10 / 2016
---------------------------------------
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / ڕونکردنەوە
هەموو لایەک ئاگادارئەکەینەوە ، لەم دۆخەی ئێستادا کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت ، کە پێشمەرگە قارەمانەکان لەبەرەی جەنگ و بەرگریدان لەخاک و نیشتمان و کەرامەتی میللەتەکەمان، ڕۆژانە خوێن لەجەستەی پێشمەرگە ئەچۆڕێ و ( داعش ) بۆ پارسەنگی شکستەکانی لەکەرکوک و لێرەو لەوێ هێرش دەکەن و پلانیان هەیە ، بۆیە مۆڵەتمان نەداوە لەم هەلو مەرجەی ئێستادا ، کە ئەو ڕێکخراوو گروپ و دەستانە زۆربەیان فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە .
لەگەڵ رێزدا
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
رووداو
