شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی: لە سێ قۆڵەوە هێرش بۆ سەر مووسڵ دەستی پێ کرد

 شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی: لە سێ قۆڵەوە هێرش بۆ سەر مووسڵ دەستی پێ کرد
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە 31\10\2016، هێزە ئەمنییەکان لە سێ قۆڵەوە، هێرشیان بە ئاراستەی لای چەپی مووسڵ دەست پێ کرد.



بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو شانەیە ، سەعات 6:30 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە سێ میحوەرەوە، هێزەکانی لیوای 3 و فرقەی پیادەی 16 و هێزەکانی دژە تیرۆر، هێرشیان بە ئاراستەی کەنارەکانی لای پەپی شاری مووسڵ دەست پێ کرد.



جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لە ڕۆژی 15ەمینی دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی (هاتین ئەی نەینەوا)، هەوڵ دەدەن دەوروبەری لای چەپی مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.



پێشتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، چەندان ناوچەیان لە ڕۆژهەڵات و باکووری مووسڵ کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.



باسنیوز
Top