ئازاد ئەبوبەکر: مالیکی دەیەوێت بەدژایەتیکردنی ھەرێم ھەندێک لایەن بۆخۆی راکێشێت

ئازاد ئەبوبەکر: مالیکی دەیەوێت بەدژایەتیکردنی ھەرێم ھەندێک لایەن بۆخۆی راکێشێت

ئەندامێکی خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، نوری مالیکی لێدوان دژی ھەرێمی کوردستان دەدات بۆ ئەوەی ھەندێک لایەن بۆ لای خۆی راکێشیت ولەھەڵبژاردنی داھاتوو دەنگی زیاتر بەدەست بێنێت و جارێکی دیکە دەستەڵات بگرێتەوە دەست، بەڵام بەدڵنیایەوە ناتوانی ئەوکار بکات، جەختیشیکردەوە، ئەوکارەی مالیکی بەرامبەر ھەرێم کردی ھیچ سەرکردەیەکی عێراق بەسەدام حوسێنەوە ئەوکارەی نەکردووە.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" نوری مالیکی بۆی نییە لێدوان لەبارەی کەرکوک وموسڵ بدات وداوا لەپێشمەرگە بکات بکشێنەوە وئەوتۆمەتانەی دەیبەخشێتەوە نوێ نییە، لەبەر ئەوەی خۆی تۆمەتباری سەرەکیە بەوەی موسڵ وناوچەکانی دیکەی رادەستی داعش کردووە، بەچەند كاتژمێرێك کە ئەو سوپایەی دروست کردبوو بەپارەیەکی گەلێ زۆر وئێستا دەیەوێت ئەوشکەستەی خۆی بەوە بشارێتەوە کە ئەمە پلانێکی ھەرێمایەتی بووە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئەو بەئاشکرا و خۆی نەشاردۆتەوە وھەمیشە دژایەتی ھەرێمی کوردستان وپێشکەوتنەکانی کردووە، باشترین نمونەش بودجە وقوتی خەڵکی بریووە کە ئەمە ھیچ سەرکردەیەکی عێراقی بەسەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی رژێمی بەعسیس نەیکردووە، بۆیە ئەوەی دەیڵێت ھەمووی دەچنە خانەی رق وقینە بەرامبەر ھەرێمی وئەو ھەماھەنگیەی بەغدا لەگەڵ ھەرێم ھەیەتی، چونکە ئەو دژی حکومەتی ئێستای عێراقە وھەموو ھەوڵێک بۆروخاندنی ئەو حکومەتە دەدات کە دەبینی ھەماھەنگی ھەیە وسوپا وپێشمەرگەش پێشرەوی دەکەن چاوی بەوسەرکەوتنانە ھەڵنایەت.

ئەبو بەکر ڕوونیشی کردەوە: ئەولێدوانانەی بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە بێتەوە سەر دەستەڵات وخۆی وەکو نیشتیمانپەروەرێک نیشان بدات و دەنگی زیاتر لەھەڵبژاردن بێنێت وسەرەنجی ھەندێک لایەن بۆخۆی راکێشێت کەوا لەسونەکان بکات، کورد دەیەوێت موسڵ داگیربکات وناوچەکوردستانیەکان بگەرێنێتەوە سەر ھەرێم وشیعەکانیش وا لێ بکات رێگە نه‌دات پێشمەرگە مافی ئێوە بخوات، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەھێز بکات وپۆست وەرگریت، بەڵام بەدڵنیاییەوە جارێکی دیکە دەستەڵات ناگرێتەوە دەست.
Payamner-
Top