بەرپرسی میحوەری ناوەران: پێشمه‌رگه‌ 5 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری موسڵ دووره‌

بەرپرسی میحوەری ناوەران: پێشمه‌رگه‌ 5 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری موسڵ دووره‌

بەرپرسی میحوەری ناوەران دەڵێت، ھەموو ئەوناوچانەی بۆ ئێمە دیاریکرابوو ئازادکراون وئێستا تەنھا نزیکەی پێنج کیلۆمه‌تر لەسەنتەری شاری موسڵ نزیکین.

سەربەست تروانشی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" لەئێستادا دۆخی میحوەری ناوەران ئارامە وتەنھا بەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش ھەندێک ھاوەنیان ئاراستەی ھێزی پێشمەرگەکرد، بەڵام بێ زیان بوون، دواتر ھێزی پێشمەرگە بەتووندی مۆڵگەکانی داعش لەناوچەی شەلالات بۆردوومان کرد.

سەربەست تراوانشی ڕوونیشی کردەوە: ئەوناوچانەی بۆ ئێمە دیاریکرابوو ھەمووی١٠٠%ئازادکراوە ولەئێستادا زۆر لەموسڵ نزیک بووینە وکەمتر لە پێنج کیلۆمه‌ترماوە بگەینە سەنتەری شاری موسڵ.
Payamner-
Top