لەھەولێر ژمارەیەک تاوانبار دەستگیر کران

لەھەولێر ژمارەیەک تاوانبار دەستگیر کران

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر عەبدولخالق تەڵعەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی ١٤ تاونیاری راگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون چەندین تاوانی خۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "ئەو تاوانبارانە چەندین کێشەیان لەناو شاری ھەولێر دروستکردووە، یەکێک لەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراوە خەڵکی شاری بەغدایە و لەوێوە ھاتووەتە ھەولێر و تاوانی ئەنجامداوە".

گوتیشی: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تاوانی کوشتن و دزیکردن و ھەڵکوتانە سەرماڵی خەڵکیان ئەنجامداوە، چەک و چەقۆ و پارەی ساختە و حەبی بێھۆشکەریان لێگریاوە".

ھەروەھا خەڵکی شاری ھەولێری لە ئارامی و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان دڵنیاکردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان چاوکراوەن و رێگەنادەن ئارامی ھەولێر تێکبدەن.

باسی لەوەشکرد، ژمارەیەکی دیکەی تۆمەتبار دەستگیرکراون و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ
Payamner-
Top